شارپرێس:
24مین جڤاتی گشتیی کەنەکە بەبەشداریی 300 نوێنەر لەشاری ڤێنلۆی هۆڵەندا دەستیپێکرد، کۆبونەوەکە لەژێر دروشمی (یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک) بەڕێوەدەچێت‌و دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش په‌یامیان ئاراسته‌ى كۆنگره‌كه كردوه‌و هۆشداریى له‌هه‌ستیاریى دۆخه‌كه ده‌ده‌ن، له‌نامه‌یه‌كیشدا بۆ كۆنگره‌ى كه‌نه‌كه ئۆجه‌لان ده‌ڵێت، " ئیدی ناکرێت باس لەهاوکێشەیەکی خۆرهەڵاتی ناوین بکرێت‌و حساب بۆ کورد نەکرێت‌و ئیرادەیان بەنەبوو لەقەڵەمبدرێت".
له‌گه‌رمه‌ى كێشه جیهانى‌و به‌تایبه‌ت كێشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، 24مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەشاری ڤێنلۆی هۆڵەندا دەستیپێکرد.
كه‌مال ڕه‌ئوف خاوه‌ن ئیمتیازى شارپرێس‌و ئه‌ندامى 24مین كۆنگره‌ى كه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، "زیاتر لە300 نوێنەر لەناویاندا سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، ڕۆشنبیرو نوسەر لەهەر چوار بەشی کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتەوە، بەشدارییانکردوە، بەرپرسانی کەنەکەش ڕایانگەیاندوه، هەندێک نوێنەر بەهۆی ڤیزاو ئاستەنگە بۆرۆکراسییەکانەوە، نەیانتوانیوە بەشداریی بکەن، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكى کۆبونەوەکە بەسرودی ئەی ڕەقیب‌و خولەکێک ڕێزگرتن لەگیانی شەهیدان چالاكیه‌كان ده‌ستیانپێكردوه".
له‌سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا، زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە له‌په‌یامێكدا وتى، "دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە هەم مەترسی‌و هەمیش دەرفەت بۆ کورد دەڕەخسێنێت، به‌ڵام زۆر گرنگه بۆ كورد مامەڵەیه‌كى یەکگرتوانەی هه‌بێت له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا، ئامانجی کۆبونەوەکەش ئەوەیە کە بۆ خەباتەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی‌و کۆنفرانس، بنەمایەکی هاوبەش بهێنێتە کایەوە".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئەحمەد قەرەموس هاوسه‌رۆكى كه‌نه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "جڤاتی گشتیی لەوادەیەکی مێژوییدا کۆبوەتەوە، گەلی کورد دەست لەو دەستکەوتانە هەڵناگرێت کە بەدەستیهێناون، بەبێ ستاتۆ، ناچینە ساڵی نوێوە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "یەکێتیی نەتەوەیی زۆر گرنگەو پێشنیازده‌كه‌ین بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی تایبەت بۆ کارکردن لەهەر چوار بەشی کوردستان، بانگەوازیش لەهەموو هێزە سیاسییە کوردییەکان ده‌كه‌ین کە پشتیوانی لەهەوڵەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی‌و کۆنفرانسەکە بکەن".
دوای په‌یامى هاوسه‌رۆكانى كه‌نه‌كه، دیوانی ئەو دەستەیەی کە لەعەزیز ناملی، ئاسرین قەدری، زوبەیدە زومروت، هۆشەنگ دەروێش‌و جانان مەجید پێکهاتبوو، هەڵبژێردران، پاشانیش ئەندامانی دیوانەکە په‌یامى خۆیان پێشکەشکردو کۆبونەوەکە بەسینەڤیزیۆنێک کە 27 ساڵ خەباتی کەنەکە نیشاندەدات، بەردەوامە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌كو كه‌مال ڕه‌ئوف ئاشكرایكرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش په‌یامیان ئاراسته‌ى كۆنگره‌كه كردوه‌و هۆشدارییان له‌هه‌ستیاریى دۆخه‌كه داوه.
له‌هه‌مانكاتدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى 24مین جڤاتی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كرد‌و له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندبوو، "منیش لەلایەن خۆمەوە بەشدارییم لەئاواکردن‌و دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکەدا کرد‌و پشتیوانیم لێیکرد، لەزیندانیش بێت، بەگوێرەی دەرفەتەکان، بەدواداچونم بۆ خەباتی ئێوە دەکردو ماوە ماوەش پێشنیازەکانم بۆ ئێوە دەنارد".
ئه‌وه‌شى وت، "هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بەداهاتوو و یەکێتیی نەتەوەیی، مافە دیموکراتییەکان‌و ئیرادەی هاوبەشی گەلی کورد بکرێت، پێگەیەکی گرنگی لەکاروانی مێژویی گەلەکەماندا دەبێت، ئەمڕۆ گەلی کورد بەقۆناغێکی گرنگی مێژویی خۆیدا تێدەپەڕێت، کورد کە سەدان ساڵ ڕوبەڕوی سیاسەتی نکۆڵی، لەناوبردن، پارچەکردن‌و بێ ستاتۆیی بونەتەوە، بەقوربانیدانێکی مەزنەوە ئیرادەی ئازادیی خۆی پاراست، توانستی سیاسەتی خۆی گەشەپێدا، بونەتە دینامیکی جڤاکیی هەرە گرنگی خۆرهەڵاتی ناوین، ئیدی ناکرێت باس لەهاوکێشەیەکی خۆرهەڵاتی ناوین بکرێت‌و حساب بۆ کورد نەکرێت‌و ئیرادەیان بەنەبوو لەقەڵەمبدرێت".
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "ئەم راستییەش بەرپرسیارێتی نوێی بۆ کوردان لەگەڵ خۆیدا دێنێت، پێش هەموو شتێک، بەرەوپێشبردنی کولتوری دیالۆگ‌و دانوستاندن‌و خەباتی هاوبەشی نێوان کوردان ئەرکێکی مێژوییە، یەکێتی نەتەوەیی کورد ئامانجێکی وەها نییە کەوا تەڤگەرێکی سیاسی، پارتێک یان لایەنێک بەتەنها بیهێنێتەدی، ئەم یەکێتییە تەنها دەتوانرێت بەهەوڵ‌و کۆششی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەکان، ڕۆشنبیران، ژنان، گەنجان‌و دینامیکە جڤاکییەکانی کورد بونیادبنرێت".
ئۆجه‌لان له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌شكردوه، "یەکێتی دیموکراتیانەی کورد، نەک هەر نەپەژراندنی جیاوازییەکان نییە، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەیەکگەیشتنی جیاوازییەکانە لەسەر زەمینەی دیموکراتی. ئامانج هەر تەنها یەکدەنگیەک نییە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە کەوا لەمژارە نەتەوەییە هاوبەشەکاندا ئیرادەیەکی هاوبەش نیشانبدرێت، پێشخستنی هەڵوێستێکی هاوبەشە لەمەسەلە سەرەکییەکاندا کە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بەبنەما وەربگرێت، چیتر ڕێگە بەوە نەدرێت کوردان دژ بەیەکتری بەکاربهێنرێن‌و دەستکەوتە نەتەوەییەکان بەعەقڵییەتێکی هاوبەش بپارێزرێن، پێویستە هەموو ئەمانە لەپرەنسیپە بنچینەییەکانی ئەو یەکێتییە بێت".
