شارپرێس:
لەناحیەی بنگردی سنوری قەزای دوکان لەکاتی کارکردن‌دا، بەهۆی هەورە بروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستداو دوانى دیکەش بریندارن ته‌ندروستى یه‌كێكیان ناجێگیره.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر لەناحیەی بنگردی سنورى قەزای دوکان، دوو کرێکار لەکاتی کارکردن‌دا لەخانویه‌کدا، بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربون‌و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه.
سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ئاشكرایكردوه، دوو کەس بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەو یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
هه‌رچه‌ند زانیارییه‌كان ئاماژه به‌گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایه‌نى ته‌ندروستى جه‌ختده‌كاته‌وه، دوو بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه كه ته‌ندروستى یه‌كێكیان ناجێگیره.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى (محه‌مه‌د هیوا)یه‌و ته‌مه‌نى 16 ساڵه‌و كرێكار بوه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كرێكارێكى دیكه‌دا له‌كاتى سه‌رقاڵبون به‌دروستكردنى بینایه‌ك، هه‌وره بروسكه لێیداون.
له‌ماوه‌ى 25 ڕۆژدا ئه‌مه‌ش سێیه‌م حاڵه‌تى هه‌وره‌بروسكه‌یه كه گیانله‌ده‌ستدان‌و برینداربونى لێده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كێكیان 15ى مانگى ڕابردوو بوو هه‌ر له‌گوندى سه‌رسیان-ى ناحیه‌ى بنگرد باوك‌و كوڕێك پێكه‌وه به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.