شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی
ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی هێرشە موشەکییەکانی
ئەمشەوی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل تاوتوێکرد، هاوکات جەختیان لەسەر بەردەوامبونی
گفتگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن کردەوە.
وەزارەتی
دەرەوەی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەعەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت و لایەنی ئێرانی
بەوردی هۆکاری هێرشەکانی ئەمشەوی تارانی بۆ سەر ئیسرائیل رونکردەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەپەیوەندییەکەدا پێشنییەکانی هەڵوێستی ئیسرائیل لە قۆناغی
داهاتوو تاوتوێکرا، لەهەمان کاتدا باسیان لە رێڕەوی دیپلۆماسی نێوان ئێران و ئەمریکا
کردوە.