هەڕەشە لەیاریی کردنەوەی مۆندیال دەکرێت

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەکارییەکانی یاریی کردنەوەی جامی جیهانیی تۆپی پێ لە مکسیکۆ سیتی، ڕووبەڕووی مەترسیی بەهێز بۆتەوە، بەشێوەیەک دەسەڵاتدارانی مەکسیک هۆشداریی دەدەن کە بارانی بەخوڕ، بروسکە و گەردەلوولی خولگەیی لە زەریای هێمن، لەوانەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر یارییەکەی نێوان مەکسیک و باشووری ئەفریقا دروست بکەن.

 
سکرتارییەتی بەڕێوەبردنی مەترسییەکان، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە باری نائاسایی (ئاستی پرتەقاڵی) لە چەند ناوچەیەکی پایتەخت ڕاگەیاندووە.

 لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بارانبارینی زۆر بۆتە هۆی لافاو و پەککەوتنی هێڵەکانی میترۆ و گواستنەوەی گشتیی، ئەمەش نیگەرانیی بۆ یارییەکانی تری پاڵەوانێتییەکەش دروستکردووە کە بە هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.

جگە لە کێشەی کەشوهەوا، مەترسیی مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایان، جوتیاران و شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئارادایە.

بڕیارە پێش یارییەکە کە کاژێر 13:00 بە کاتی ناوخۆ (19:00 بە کاتی گرینێچ) دەستپێدەکات، ڕێوڕەسمی کردنەوە بە بەشداریی شاکیرای ئەستێرەی پۆپ بەڕێوەبچێت. 

ئەم خولە فراوانەی مۆندیال 104 یاری لەخۆدەگرێت، کە جگە لە مەکسیکۆ سیتی، شارەکانی گوادالاخارا و مۆنتێری-ش میوانداریی بەشێک لە یارییەکان دەکەن.