شارپرێس:
دیمەنی ئاهەنگگێڕانی ئەستێرەی کوردی ئێزدی،
ده‌نیس ئۆنداڤ، دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی سەرنجڕاکیش لەتۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی کوراساو
بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە، کاردانەوەو دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لەمیدیا جیهانی‌و
وەرزشییەکاندا لێکەوتەوە، ئۆنداڤ لەبری ئاهەنگێڕانی باو، بەنمایشکردنی هەڵپەڕکێی ڕەسەنی
کولتوریی ئێزی لەسەر چیمەنی یاریگه، سەرنجی هاندەرانی لەسەرتاسەری جیهاندا ڕاکێشا،
به‌ڵام جارێكى دیكه‌ش توركه‌كانى توڕه‌كرده‌وه.
ئەم ڕوداوە نەک تەنها وەک سەرکەوتنێکی وەرزشی،
بەڵکو وەک پەیامێکی قووڵی کولتوری سەیر دەکرێت کە تێیدا یاریزانەکە لەلوتکەی
ناوبانگی خۆیدا لەئەوروپا، شانازی به‌ناسنامەی خۆیەوە دەکات.
تۆمارکردنی گۆڵێکی هونەریی بەرز بەدرێسی یەکێک
لەبەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان، پێگەی ئۆنداڤ وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەچەسپێنێت‌و
ئه‌نجامدانى هەڵپەڕکێی (دیلانی) لەبەردەم کامێرا نێودەوڵەتییەکاندا، گواستنەوەی ڕەسەنایەتی
کولتوری کوردی ئێزدی بوو بۆ گەورەترین سەکۆی وەرزشی جیهان، هه‌روه‌ها ئەم ئاهەنگگێڕانە
نیشانی‌دا کە وەرزش باشترین زمانە بۆ ناساندنی کولتور‌و مێژوی گەلان‌و دروستکردنی
پردی پەیوەندیی، چونكه ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانانى ڕه‌ش پێستى هه‌ڵبژارده‌ى مانشاف
(ئه‌ڵمانیا) فێربون هه‌مان هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆنداڤ ده‌كه‌ن.
ئەم دیمەنە ناوازەیە له‌لایه‌ن بوه‌ته‌وه هۆكار
بۆ توڕه‌كردنى توركه‌كان‌و دژایه‌تیكردنى ئه‌و یاریزانه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى كورد‌و له‌لایه‌كى
دیكه‌شه‌وه بوەته هۆی برەودان بەهەستێکی گەورەی شانازیی لەناوەندە کولتوری‌و
کوردییەکاندا، کاتێک بینرا کولتورێکی دێرینی ناوچەکە لەڕێگەی یاری تۆپی پێی هاوچەرخەوە
بەجیهان دەناسرێت.
ده‌نیز ئۆنداڤ له19ی تەمموزی 1996 له‌شاری ڤارێل
(Varel) لەئەڵمانیا له‌دایكبوه واته ئه‌و یاریزانه
پیشه‌گه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه كورده ئێستا ته‌مه‌نى 30 ساڵه، بنەماڵەو ڕەچەڵەکیشى
(ده‌نیس)ه‌و لەخێزانێکی کوردی ئێزدی لەدایکبوە، ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا واته دایک‌و
باوکی خەڵکی گوندی (Işıklı)ن لەناوچەی وێرانشار (Viranşehir) کە سەر بەپارێزگای ڕۆحا (Şanlıurfa)یە لەباکوری کوردستان (باشوری ڕۆژهەڵاتی
تورکیا).
باپیری ده‌نیس دوای کودەتای سەربازیی ساڵی
1980ی تورکیا، بەهۆی فشارەکانەوە، گونده‌كه‌ى خۆی به‌جێهێشتوەو وەک پەنابەر ڕوی لەئەڵمانیا
کردوە، ئۆنداڤ یەکێکە لەپێنج منداڵی خێزانەکەیی‌و براکەشی (ڕۆهات) لەخولە ناوخۆییەکانی
ئەڵمانیادا یاریی دەکات.
سەرەتا لەئەکادیمیای لاوانی ڤێردەر برێمن (Werder Bremen) دەستی به‌یاریكردن كردوه، بەڵام لەتەمەنی
15 ساڵیدا بەهۆی کورتە باڵایی‌و جەستەی بچوک‌و لاواز لەئەکادیمیاکە دورخرایەوە، ئەمەش
وای لێکرد بۆ ماوەیەک لەخولە نزمەکاندا یاریى بكات، لەساڵی 2020 پەیوەندیی بەیانەیه‌كى
بەلژیکییەوە کرد‌و لەوێ بەتۆمارکردنی 25 گۆڵ ناوبانگی دەرکرد، لەساڵی 2022 لەلایەن یانەی
برایتۆنی ئینگلیزییەوە کڕدرا، پاشان بەخواستن‌و دواتر بەگرێبەستی هەمیشەیی چوە یانەی
شتوتگارتی ئەڵمانی کە لەوێدا بوە یەکێک لەگۆڵکارە هەرە دیارەکانی بۆندسلیگا.
ده‌نیس ئۆنداڤ بەفەرمی بڕیاریدا نوێنەرایەتی
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات لەبری تورکیا، بەم بڕیارە، بوە یەکەم یاریزانی کورد لەمێژودا
کە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا لەپاڵەوانێتییە گەورە نێودەوڵەتییەکاندا (وەک
یۆرۆی 2024و جامی جیهانی 2026) بپۆشێت‌و گۆڵی تێدا تۆماربکات.
