جێگرەكەی ترەمپ مەرجێك بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكان ڕادەگەیەنێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەچوارچێوەی دانوستان لەگەڵ ئێران بەنێوەندگیری قەتەر و پاکستان ئاشكرایكرد، "ئەوەی ئێمەی گەیاند بەوەی ئەمڕۆ لیرەین سەرکردایەتی کردنەکەی دۆناڵد ترەمپەو دەڵێت، ئەگەر نیازپاكی هەبێت گفتوگۆكان سەركەوتوو دەبن و ئەنجامیان دەبێت.


جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەگەر نیازپاکی هەبێت گفتوگۆکان ئەنجامیان دەبێت و لەچەند کاتژمێری ڕابردودا بەرەوپێشچونی زۆر باشمان هەبوە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەگەروی هورمز کرد و وتی، "گەروی هورمزمان کردەوەو هەنگاوی دیکەشمان دەبێت".

وتیشی، "سەرۆک ترەمپ پابەندە بەئاگربەستێکی هەمەلایەنە لەناوچەکەدا، ئەمریکا دەیەوێت ئاشتی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە هەبێت".

ڤانس باسی لەوەشکرد، "دەمانەوێت گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکەینەوە".

جەختی لەوەشکردەوە، "ئێستا ئایندەیەکی هاوبەش دەبینین کە تێیدا هەموان بتوانن کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی".