شارپرێس:
لەناو یەکێک لەکارگەکانی ناوچەی "رەئسلەفانی پیشەسازی"
لەباکوری شاری دەوحە لەقەتەڕ، تەقینەوەیەک ڕویدا و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.
وزارەتی ناوخۆی قەتەڕ لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تەقینەوەکە
لەناو یەکێک لەکارگەکانی ناوچەی "رەئسلەفانی پیشەسازی" بوەو هیچ زیانێکی
گیانی تۆمار نەکراوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە
ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دۆخەکەن.
"رەئسلەفانی پیشەسازی"
یەکێکە لە گەورەترین ناوچەکانی بەرهەمهێنان غاز لەناوچەکە، کە لە هەفتەی یەکەمی
شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان بەرهەمهێنان تێیدا راگیرا.