شارپرێس:
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان پابەندبونی هێزەکانی بەئاگربەست ڕاگەیاند، بەمەرجی ڕاگرتنی هەمەلایەنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلو کشانەوەی تەواوەتی لەخاکی لوبنان، هاوكات جەختیشدهكاتهوه، "ئیسرائیل ههر فێڵێك لەدانوستانەکاندا بکات، پهنجهمان لهسهر پهلهپیتكهیه"، دهشڵێت، "هاوسەنگی هێز لەناوچەکەدا گۆڕانی بەسەرداهاتوەو ئێران لەهەموو كاتێك کاتێک بەهێزترە".
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "بەرەی بەرگریی، پابەندی هەر بڕیارێکی ئاگربەست دەبێت، بەڵام تەنها لەژێر یەک ناونیشاندا ئهویش، ڕاگرتنی تەواوەتیو هەمەلایەنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، بۆ ئهوهش حزبوڵڵا سێ مەرجی سەرەکی ههیه، یهكهمیان کشانەوەی تەواوەتی، واته چۆڵکردنی سەرجەم ئەو خاڵە سنورییانەی کە سوپای ئیسرائیل لەهێرشی زەمینیدا بەزاندونی، دوهم پاراستنی سەروەریی، ئهوهش بهواتاى ڕەتکردنەوەی تەواوەتی هەر بەندێک کە ڕێگە بەئیسرائیل بدات ئازادیی جوڵەی سەربازیی لەناو خاک یان ئاسمانی لوبناندا هەبێت، سێیهمو كۆتاییش، دەستپێکردنی بێ مەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکانه بۆ باشوری لوبنان.
گرنگترین زانیاریی ناو پهیامهكهى ئهمیندارى حزبوڵڵا، ڕاگەیاندنی فەرمی شکستی ئەو پلانە ستراتیژییە بوو کە واشنتۆنو تەلئەبیب بۆ لێدانو لەناوبردنی تەواوەتی ژێرخانی حزبوڵڵا دایانڕشتبوو، نەعیم قاسم لهو ڕوهوه جەختیکردەوە، "سەرهڕای بەکارهێنانی قورسترین هێزی سەربازیی، حزبوڵڵا نەک تەنها پێگەی خۆی پاراستوە، بەڵکو توانای موشەکیو هێرشبەریی خۆیشى بۆ قووڵایی خاکی ئیسرائیل پەرەپێداوە، ئەمەش وایکردوە تەلئەبیب ناچاری دانوستان بێت".
پهیامهكهى نهعیم، تیشکدەخاتەسەر ڕۆڵی بەهێزو ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتگیریکردنی بەرەی لوبنان، نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەداوه، هاوسەنگی هێز لەناوچەکەدا گۆڕانی بەسەرداهاتوەو ئێران لەهەموو كاتێك کاتێک بەهێزترە، قۆناغی دوای 2ی ئادار (ئەو وادەیەی کە وەک وەرچەرخانێکی سەربازیی سەیر دەکرێت) پێویستی بەوەڵامدانەوەی توندو گونجاو هەیە ئەگەر ئیسرائیل بەردوامبێت لەسەرکێشییەکانی.
ڕاپۆرتە ئەمنییەکان پشتڕاستیدەکەنەوە کە هۆکاری سەرەکی پەلەکردنی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن، زانیارییە شاراوەکانی ناوخۆی ڕژێمەکەیە، چونكه سوپای ئیسرائیل بەهۆی جەنگی درێژخایەنی غەززەو لوبنانەوە توشی ماندوێتیو کەمیی چەکو تەقەمەنیی بوەتەوە، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، چۆڵبونی باکوری ئیسرائیل لەدانیشتوانو تێچوی ڕۆژانەی جەنگ، ئابوریی تەلئەبیبی گەیاندوەتە لێواری داڕمان.
پهیامهكهى نهعیم قاسم جهختدهكاتهوه، "هەر ئاگربەستێک لەداهاتودا واژۆبکرێت، بەمەرجەکانی لوبنان دەبێت نەک ئیسرائیل، حزبوڵڵا لەپێگەیەکی بەهێزەوە قسە دەکاتو پەنجەی لەسەر پەلەپیتکەی موشەکە بالیستییەکانه، ئەگەر تەلئەبیب فێڵ لەدانوستانەکاندا بکات، ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گشتگیر دەچێت کە تێیدا ئیسرائیل گەورەترین دۆڕاو دەبێت".