زانیاری گرنگ لەسەر دەستگیركردنی بەرپرسەكانی عێراق و ناوەكانیان ئاشكرادەكرێت

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی عێراق ناوی چەند بەرپرس و دارودەستەكانیان ئاشكرادەكەن كەلەئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا لەلایەن دژەتیرۆرەوەو بەفەرمانی دادوەر دەستگیكراون، لەوانە باس لەوە دەكرێت برایەكی و سكرتێری تایبەتی سودانی لەناو دەستگیركراوەكاندان.

میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد، لەو هەڵمەی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دژە تیرۆەوە دەستیپێكردوە، فەریق عەبدولکەریم سودانی ئامۆزای سودانی و سکرتێری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراقی تێدایە، هەروەها، ئاماژە بەدەستگیرکردنی "عەباس سودانی" برای سودانیش كراوە.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، ژمارەیەک تۆمەتباری دۆسیەکانی گەندەڵی دەستگیرکراون.

سەرچاوەکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندوە،"دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دوای دانپێدانانەکانی بریکاری وەزارەتی نەوت، عەدنان جومەیلی هاتووە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "دەستگیرکردنەکە ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەگرێتەوە کە پارێزبەندییان لێسەنراوەتەوە، لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی ناویان لەو دانپێدانانانەدا هاتووە".

سەرچاوەکە لای خۆشیەوە ئاشکرای کردووە کە سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی، درێغی ناکات لە ڕاوەدونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنە سەر دارایی دەوڵەتکە چەند تۆمەتبارێک لەدۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت پێشکەشی کردون.

سەرچاوەکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندوە،"کە دەستگیرکردنەکان چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی گرتوەتەوە کە پارێزبەندییان لێسراوەتەوە، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تر کە ناویان لەو دانپێدانانانەدا هاتوە".

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كەدواتر بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بەهەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسان و پەرلەمانتاران بەتۆمەتی گەندەڵی بڵاودەكرێتەوە.