ئێران هەڕەشەیەكی نوێ دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی تەواوەتی پرۆسەی دانوستانەکان دەکات.


سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،"پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە پێچەوانەی ماددەی یەکەمی یاداشتی لێکگەیشتنەو دەبێتە هۆی ڕاگرتنی تەواوەتی ڕێڕەوی دانوستانەکان".

لەبەیاننامەکەدا هاتوە؛ بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە 18ـی حوزەیران لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیان واژۆ کراوە، کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی کەشتیوانی لەگەروی هورمز لەدەستی ئێراندایە.

سوپای پاسداران هۆشداری توندیشی داوو دەڵێت،"هەر دەستدرێژییەکی نوێ، تەنانەت ئەگەر ئامانجێکی بێبایەخیش بێت، بەوەڵامێکی کوشندە ڕوبەڕوو دەبێتەوە و لەمەودوا بەتوندتر مامەڵە لەگەڵ ئەو کەشتییانە دەکەین کە سەرپێچی رێنماییەکانمان دەکەن لەگەروی هورمز".
ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای ئەمریکا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی دورگەی قشم ئەنجامداوە.