عێراقچی گەیشتە بەغدا.. ناوەڕۆكی سەردانەكەی ئاشكرادەكرێت

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمیگەیشتە بەغداد، میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد كەیەك ڕۆژ دەمێنێتەو چەندین كۆبونەوەی گرنگ ئەنجامدەدات.


عێراقچی لەم سەردانەیدا چەندین کۆبونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی باڵای عێراق ئەنجامدەدات.

تەوەری گفتوگۆكانیش، تاوتوێکردنی پێوەندییەکانی هەردولا، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی لەنەجەف و کەربەلا.


سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لەبارەی چوارچێوەی سەردانەکەوە  ڕایانگەیاند، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان بەغداد و تاران دێت سەبارەت بەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ڕێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لەپەرەسەندنی گرژییەکان.