كەشناسی شەپۆلێكی نوێی گەرمای ڕاگەیاند

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،  لەمرۆوە شەپۆلێكی نوێ دەستپێدەكات و پلەکانی گەرما لەهەرێم کەمێک بەرز دەبنەوەو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەهەندێک کاتیشدا خێرایی با زیاد دەکات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوەو ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام بۆ ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەور لەئاسماندا بەدی دەکرێت، خێرایی با بەشێوەیەکی مامناوەند دەبێت و هەندێک کات زیاد دەکات، هەروەها ئیدارەی گەرمیان بە تۆمارکردنی 43 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمای هەیە.


لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەکرد، پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لەبەرزبونەوە دەکەن و ئاسمانی تەواوی ناوچەکان بەردەوام ساماڵ دەبێت، خێرایی با کەمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی