قورسترین هەڕەشە لەترەمپەوە.. ئێران لەسەر نەخشە دەسڕینەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریەكی نوێ و جیاوازی ئاڕاستەی تاران کردو دەڵێت، ئەگەر وڵاتەکەی ناچار بێت جەنگ دەستپێبکاتەوە، ئەوا کۆماری ئیسلامی ئێران لەنەخشە دەسڕنەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەرێگەی پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵەوە تاران بەپێشێلکردنی رێککەوتنی وەستانی جەنگ تۆمەتبار کردو نوسیویەتی،"ڕەنگە بگەینە خاڵێک کە چیتر نەتوانین بەعەقڵانی مامەڵە بکەین، ئەگەر ئەوە ڕوبدات، کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر نەخشە دەسڕمەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین پێگەی سەربازییان لەناوخۆی ئێران بۆردومان کردوەو  لەبەرامبەردا سوپای پاسدارانیش ڕایگەیاند بەتوندی وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوەو چەند بنكەیەكی ئەمریكایان كردۆتە ئامانج.