شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، كۆی گشتی قەرزەکانی حکومەت لەسەر هاوڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە ( سێ ) ترلیۆن دینارە.
وەزارەتەكە لەڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاندوە، لەدرێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتوکی کارو چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەساڵی ( 2019 تا 2025 ) ، بەداتاو زانیاری کۆی ئەو قەرزو پێشینانە خراوەتەڕو کە لەساڵانی ڕابردودا دراوەتە هاوڵاتییان و بازرگانان.
بەشی یەکەم: قەرز و پێشینەکان لای هاوڵاتییان.
سهبارهت بهقهرز و پێشینهكانی(خانوبهره ، نیشتهجێبون، كشتوكاڵ، پیشهسازی ،گهشتوگوزار ) كه له رێگای بانكهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی گشتی بانكه پسپۆڕییهكان دراوه بە فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان له سهرهتای ساڵی ٢٠٠٨ وه تا ساڵی ٢٠١٤ ، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام بوو لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە.
بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٤ بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاگیران.
تێبینی : هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥.
١- بریاری لێخۆشبوونی تهواو بۆ سوودی دواكهوتنی ( 100% ) ی بڕی راستەقینەی قهرز.
٢- درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەی (15%) لە قەرزی پێشینەی(خانووبەرە، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .
٣- لێخۆشبوونی پێشینەی خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش.
٤- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
٥- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی ٢٠١٩ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە (٥٣٩ ملیار و ٥١١ ملیۆن ٤٨٩ هەزار دینار).
٦- قەرزی ماوە لای هاووڵاتییان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە نزیکەی ١ ترلیۆن و ٩١٨ ملیار و ٨٨ ملیۆن دینار.
بەشی دووەم: قەرزی ئاسانکاری
دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ١ ترلیۆن و ٣٦٧ ملیار و ٦٢٥ ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باریی دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت.
