عێراق بەفەرمی ناوی ژمارەیەك لەدەستگیركراوانى هەڵمەتەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای فەرمی عێراق ئاشكرایكرد، لەم قۆناغەدا  47 پەرلەمانتارو بەرپرسی عێراقی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون.


ژمارەیەک سەرچاوەی باڵا بەئاژانسی هەواڵی عێراقییان ڕاگەیاندوە، 47 تۆمەتبار لەپەرلەمانتاران و بەرپرسان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون. 

ناو و پۆستی بەشێکی ئەوانەی ئەمڕۆ دەستگیرکراون:
- موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم.

- زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- بەها نووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

- محەممەد کەربوولی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- عالیە نوسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- محەممەد جەمیل میاحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- حەسەن خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- عەبدولڕەحمان لوێزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- موزەڕ کەروی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- هیند عەباسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- محەممەد فەرمان جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- بوشرا قەیسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. 

- محەممەد سەیهوود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق. 

- عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن.

- ئیبراهیم سومەیدەعی.

لەناو دەستگیرکراوندا؛ زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکەی عالیە نوسەیف، هەن. 

لەلایەکی دیکەوە، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق لەڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد دەستیان بەرێکارە توندەکانیان کردوە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان بۆ سامانی گشتی بردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەپارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەواو چەند ناوچەیەکی دیکە، کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتارو بەرپرسی باڵا بەتۆمەتی گەندەڵی ئەنجام دا.