یەکێتی مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2970 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوباد تاڵەبانی لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال رایدەگەیەنێت، یەکێتی نەک تەنها رێگر نییە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵکو جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە، دەشڵێت،" دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دەزانین ".


 قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال ئەمڕۆ لەگەڵ فراكسیۆنی حزبەکەی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە و ئاماژەی بەوەکرد،" لە دەستپێکی دانوستانەکانەوە یەکێتی رایگەیاندوە کە بەشداری لە حکومەتێکدا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکهاتبێت و ئەم هەڵوێستەش لە پابەندبونی یەکێتییەوەیە بەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە".

ئەوەشیخستەڕوو،" یەکێتی نەک رێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە و دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دەزانین ".

قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی، یەکێتی لەم قۆناغەدا لە بەغدا پێگەیەکی کاریگەر و بەهێزی هەیە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە حیساب بۆ هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی لەسەر پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.