شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە بە میدیای پارتیی راگەیاندوە،
لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو
دەست بە خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.
میدیای پارتی دیموکراتی
کوردستان بڵاویکردوەتەوە،" ئەگەر پارەکە هەموی پێکەوە نێردرا،
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاودەکرێتەوە و دوشەممە بە هەردوو
شێوازی کاش و دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بە سێ
ڕۆژ دابەش دەکرێت ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەریش پارەکە
بە یەک گوژمە نەنێردرا، ئەوا ڕۆژی دوشەممە خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاودەکرێتەوە و
دابەشکردنی دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، بەهۆی کەمبونەوەی داهاتی نانەوتی، حکومەتی
هەرێمی کوردستان خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بۆ ئەوەی رادەستکردنی 120 ملیار دینار بە بەغدا کەمبکرێتەوە،
چونکە حکومەتی هەرێم توانایان نییە مانگانە ئەو بڕە پارەیە وەکو پشكی بەغدا لە
داهاتی نانەوتی بنێرن.