بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران ڕێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكرێت

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران و ڕێگریكردن لەسپیكردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی ڕێککەوتنێکیان واژۆ كرد.

 
محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕێككەوتنەكەیان واژۆ كرد، هەردولا بڕیاریاندا بەهەماهەنگیی هاوبەش سەرچاوەکانی قاچاخچێتیی دارایی وشک بکەن و پارێزگاری لەسیستەمی دارایی وڵات بکەن.

دەستەی دەستپاکی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لێکۆڵینەوە داراییەکان کۆڵەکەیەکی سەرەکین بۆ ئاشکراکردنی داهاتی تاوانەکانی گەندەڵی و دەرخستنی سەرچاوەکانیان.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوە کردوەتەوە کە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا چاودێرییەکان، متمانە بەسیستەمی دارایی بەهێزتر دەکات و پێشێلکارییەکان کەم دەکاتەوە. 

بەپەلە