شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، ئێران له‌كاتی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ڕازی بوه به‌زۆربه‌ی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه واشنتۆن وەك مەرج پێشكه‌شی كردوه.
دۆناڵد تڕه‌مپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگه‌یاندوه، ئێران نزیكه‌ی به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه ویستمان ڕازی بوه‌و دانوستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ تاران هێشتا به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، "ئه‌مریكا به‌دوای گۆڕینی ڕژێمی ئێران ناگه‌ڕێت و ئامانجی ئه‌و ڕێگریكردنه له‌تاران له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی".
ده‌شڵێت، "من چاوم له‌وه نیه ڕژێم له‌ئێران بگۆڕم، به‌ڵكو چاوم له‌وه‌یه ڕێگری له‌ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌م".
تڕه‌مپ باسی له‌وه‌شكرد، ته‌نیا له‌ماوه‌ی چوار مانگدا سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ته‌واوی به‌رامبه‌ر ئێران به‌ده‌ستهێناوه، به‌راورد به‌شه‌ڕه‌كانی پێشوی ئه‌مریكا كه ساڵانێكی زۆری خایاند.
دۆناڵد تڕه‌مپ ئاشكراشیكردوه، "زۆربه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان و سه‌ركرده‌كانی پله یه‌ك و دوو له‌ئێران له‌ناوچون به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئێران له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوی شكستیهێناوه‌و ئه‌وه‌ی له‌موشه‌كه‌كانی ده‌مێنێته‌وه ده‌توانرێت له‌ناوببرێت".
