گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە دەگاتە دوو هەزار كەس

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی تەندروستی گشتیی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی وڵاتی گرتۆتەوە، لەماوەی هەفتەی کۆتایی مانگی حوزەیراندا تا ئێستا زیاتر لەدوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.


ستێفانی ریست، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا بەمیدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، لەهەفتەی نێوان 22 تا 28ـی حوزەیران، کە لوتکەی شەپۆلی گەرماکە بوە، نزیکەی 2025 حاڵەتی مردنی دیکە تۆمارکراوە بەراورد بەهەفتەکانی پێشتر. 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم ئامارانە سەرەتایین و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەستەی تەندروستیی گشتی، رێژەی مردن لەو هەفتەیەدا 29.1% زیادی کردوە. ئامارەکان دەری دەخەن کە پاریس و دەوروبەری زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک رێژەی گیانلەدەستدان لەو ناوچانە 62% زیادی کرووە، هەروەها ناوچەی "پای دی لا لوار"یش بەهەمان شێوە هەڵکشانی گەورەی بەخۆوە بینیوە.

لەكاتێكدا، بەراورد بەهەفتەکانی پێشتر. وەزیری تەندروستی هۆشداریدا کە ئەم ئامارانە کۆتایی نین و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوو، فەرەنسا ڕوبەڕوی شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینە بوەوە کە 11 رۆژی خایاند و لەزۆرێک لەناوچەکان پلەکانی گەرما 40 پلەی سیلیزییان تێپەڕاند. 

بەگوێرەی راپۆرتەکان، رێژەی مردن لەو هەفتەیەدا 29.1٪ زیادی کردوە، بەتایبەت لەپاریس و دەوروبەری کە رێژەی گیان لەدەستدان تێیاندا 62% هەڵکشاوە.

وەزیری تەندروستی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە ئەم شەپۆلە زۆر توند بوە، بەڵام پێناچێت بگاتە ئاستی کارەساتەکەی ساڵی 2003، کە تێیدا بەهۆی گەرماوە 15 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان کەسانی بەتەمەن بوون لە خانەکانی چاودێری.

بەپەلە