شارپرێس:
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت ڕایگەیاند، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی زیاتر له هەشت ملیار دیناره‌و به‌راورد به‌داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو یەك ملیار دینار كه‌میكردوه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 27ی حوزه‌یران تا ئه‌مڕۆ 3ی ته‌مموزی 2026، بڕی 8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هه‌زار و 255 دینار بوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 7 ملیار و 261 ملیۆن و 629 هه‌زار و 557 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 85ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 1 ملیار و 283 ملیۆن و 593 هه‌زار و 698 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 15%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو 1 ملیار دینار كه‌میكردووه به‌ڕێژه‌ی 17.411%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.