سوپای پاسداران هۆشداری توند دەدات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسداران لەبارەی بەڕێوەچونی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لەتەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، بێت و ئەمڕۆ دوژمن هەر هەڵەک بکات، وەڵامێکی کوشندەتر لەهەمیشەی دەدەینەوە.


سوپای پاسدارانی ئێران بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو تێیدا هۆشداریی توندی دایە ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان کە هەر جۆرە جوڵەیەکی هەڵە، بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەو بەهێزتر لەجاران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سوپای پاسداران ڕایگەیاندوە کە لەگەڵ لقەکانی دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەژێر فەرمانی ڕێبەری نوێدا لەئامادەباشیی تەواودان، ئەم ئامادەییەش وەک نیشانەی بێزاریی نەتەوەیەکە کە دەبێتە هۆی خستنە سەر ئەژنۆی دوژمنان. لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەپەراوێزی پرسەکەدا جەختی لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی کردەوە.

بەپەلە