ئێران دوو پەیامی جیاواز ئاڕاستەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی رێگە بەئەمریکا نادات دەستوەردان لەکاروباری گەروی هورمز بکات و ئەوەشی ئاشكراكرد، ئیسرائیل هەوڵ دەدات یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا شکست پێبهێنێت.


محمد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تاران لەگەڵ وڵاتی عومان لەسەر میکانیزمێکی دەریاوانی لەگەروی هورمز رێککەوتوە، ئەوەش بەپشت بەستن بەبەندی پێنجەمی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لەحوزەیرانی ڕابردودا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئیمزا کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەجێبەجێکردنی ئەو میکانیزمەو ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی سەر کەناراوەکانی ئاوە هەرێمییەکان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، قالیباف ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵ دەدات یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا شکست پێبهێنێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، کە توانا بەرپەرچدەرەوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا وەک فاکتەرێکی سەرەکی دەبن بۆ رێگری لەدەستپێکردنەوەی هەر جەنگێک لەلایەن ئیسرائیلەوە.

بەپەلە