عێراق و توركیا ڕێككەوتن.. نەوتی هەرێمیش هەناردە دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عێراق و توركیا رێككەوتن لەسەر واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی كاتی بۆ دڵنیابون لەبەردەوامبونی هەناردەی نەوتی عێراق، بەنەوتی كێڵگەكانی هەرێمیشەوە بۆ بەندەری جەیهان.


ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ، هەینی لەئەنكەرەی پایتەختی توركیا، هەردوو حكومەتی عێراق و توركیا ڕێككەوتن لەسەر واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی كاتی بۆ دڵنیابون لەبەردەوامبونی هەناردەی نەوتی عێراق، بەنەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، لەڕێگای بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان - جەیهان.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشیكرایكردوە، ئەم پرۆتۆكۆلە كاتییە تا ئامادەكردن و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێی درێژخایەن بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگای بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی یەك ساڵدا تەواو بكرێت، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی رێككەوتنی 15 ساڵەی پێشوی نێوان عێراق و توركیا، ناسراو بە ITP  (Iraq–Turkey Pipeline) ، لەڕۆژی 27ی تەموزی 2026 كۆتایی دێت.

بەپەلە