پەیامێکی نوێی ئێران لەبارەی ئیسرائیلەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ ئەمریکا پرۆسەیەکی سەخت و پڕ لەئاستەنگەو دەڵێت،  وڵاتەکەی هیچ کاتێک دان بەئیسرائیلدا نانێت.


محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پرۆسەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا کارێکی سەختە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەگەری ئەنجامدانی هەیەو دەکرێت جێبەجێ بکرێت.

قالیباف لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بەواشنتۆن و تەلئەڤیڤ  ڕایگەیاند،"هیچ ئاشتییەک لەنێوان ئێمەو ئەمریکادا بونی نییە، هەروەها ئێمە بەهیچ شێوەیەک دان بەئیسرائیلدا نانێین".

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هاوکات ئاماژەی بەهاوسەنگی نێوان کایەی سەربازی و دیپلۆماسی کردو جەختی کردەوە، پێویستە ڕێڕەوی دیپلۆماسیی وڵاتەکە توانای چەسپاندن و بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتانەی هەبێت کە لەمەیداندا بەدەست هاتون.