شارپرێس:
هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس زیادكردنێكی نوێی لەبەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 188 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بۆ مانگی داهاتوو پەسەندكرد.
وڵاتانی هاوپەیمانیی "ئۆپێك پڵەس" لەڕگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، زیادكردنەكە حەوت وڵات دەگرێتەوە، ئەوانیش سعودیە، ڕوسیا، عێراق، كوێت، كازاخستان، جەزائیرو سوڵتاننشینی عومان.
جەختیشیان كردەوە كە ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پشتگیری لەسەقامگیری بازاڕو خێراكردنی قەرەبوكردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی پێشوو دێت، لەگەڵ پابەندبونی تەواو بەڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی هاوكاری".
لەبەیاننامەكەدا هاتووە كە هاوپەیمانییەكە بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی وردی پێشهاتەكانی بازاڕ، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی نەرمی نواندن و وریایی لەمامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕاوەكانی خستنەڕوو و خواستدا.
ئەم هەنگاوە لەكاتێكدایە كە ناجێگیری بازاڕی نەوت و گۆڕانكاری لە ئاستی خواستی جیهانیدا بەردەوامە.