شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ئاشكرایكرد، هێزێکی ئیسرائیل چوەتە ناو شارۆچکەی کۆدنە لەپارێزگای قونەیتەرە لەباشوری ڕۆژئاوای سوریا و بازگەیەکی سەربازیی بۆ پشکنینی رێبواران داناوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە "ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی ئیسرائیل چونەتە ناو شارۆچکەی کۆدنە لەباشوری دەشتی قونەیتەرە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزێکی داگیرکەر کە لەشەش ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو، چونەتە ناو شارۆچکەکە".
ئاژانسەکە، باسی لەوەش کردوە، "هێزەکە بازگەیەکی سەربازی داناوەو دەستی بەپشکنینی رێبواران کردوە."
ئەم پێشهاتانە لەكاتێدان، تائێستا تەلئەڤیڤ هیچ لێدوانێکی لەبارەی پێشڕەوییەکانییەوە نەداوە، کەسوریا بەپێشێلکارییەکانی تەلئەڤیڤ بۆ سەر سەروەریی سوریا دەیناسێنێت.