شارپرێس:
ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران زانیاریی نوێ لەسەر پەرەسەندنی توانای موشەکیی وڵاتەکەی ئاشکرادەکاتو ڕایدەگەیەنێت، پەرەپێدانی ئەم کەرتە ستراتیژییە بەفەرمانی ڕاستەوخۆو پێشوەختەی عەلی خامنەیی بوە.
یەحیا ڕەحیم سەفەوی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی 1997دا هێزە چەکدارەکانی ئێران تەنها خاوەنی دوو هەزار موشەک بون، بەڵام لەوکاتەدا عهلى خامنهیى ڕێبەری ئێران پێیڕاگەیاندون، ئەو ژمارەیە کەمەو پێویستە پلانی سەربازیی بگۆڕن بۆ گەیشتن بەدەیان هەزار موشەک.
سهفهوى ئهوهشى ڕونكردهوه، خامنهیى ئاماژهى بهوهداوه، دهبێت ژمارهى موشهكهكان بەجۆرێک زیادبكرێت، تاوهكو بتوانرێت بەرگەی چەندین مانگ جەنگی بەردەوام بگرینو پێداویستییەکانی ئهو جهنگه بهبێ هیچ كهموكوڕیهك لهبهردهستدابێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایەی ئێران ئهوهشى وت، "لەو ساڵانەدا سوپای پاسداران سەرجەم سەرکەوتنەکانی خۆی لەبواری پیشەسازیی بەرگرییو موشەکیدا، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو متمانەو دەسەڵاتە بینیوە کە لەلایەن ڕێبەرەکەیانەوە پێیان بەخشراوە".
سهرچاوه ئاگادارهكان باس لهوهدهكهن، ئێران پێش دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل، خاوەنی گەورەترینو هەمەچەشنترین جبەخانەی موشەکیی بوه لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژمارەی موشەکە بالیستیو کروزەکانی ئێران بەلایهنی کەمەوە بە(3000 بۆ 3500) موشەکی ستراتیژیی کورتەمەوداو مامناوەند دەخەمڵێندرا، ئهمه جگه لهموشەکە بچوکەکان كه لهو ئامارهدا نییه.
زانیارییهكان ئاماژه بهوهدهكهن، لەنێوان ساڵانی 2024 بۆ 2026، ئێران لەچەندین شەپۆلی جیاوازی هێرشدا، پشکی شێری لەموشەکەکانی تەقاندوە، تەنها لەدوایین پێكدادانی سەربازیی گەورەدا، ئێران زیاتر لە1470 موشەکی بالیستیکی ئاڕاستەی ئیسرائیل، بنکەکانی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی دیكهى ناوچەکە کردوە، بەشێکی زۆری جبەخانە موشەکییەکەی (نزیکەی 1000) موشەک لەسەر زەویو پێش تەقاندنیان، لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە لەناوبراون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە تەنها 22٪ی توانای موشەکیی ئێران ماوەتەوە، بەڵام ڕاپۆرتە هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکانو ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، ئێران هێشتا نزیکەی 1000 بۆ 1500 موشەکی بالیستی لەبەردەستدا ماوە.
سهبارهت بهوهڵامى ئهو زانیاریانهش، عەلی محەمەد نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران جهختیكردوهتهوه، ئەو موشەکانەی لەجەنگدا بەکاریانهێناون، تەنها نەوەی کۆن بونو تائێستا موشەکە پێشکەوتوو و تازەکانیان بەکارنەهێناوەو هێشتا توانای بەرگەکردنی جەنگی چەند مانگەیان ماوە.
