شارپرێس:
پەرلەمانتار محەمەد جاسم خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپهرلهمانى عێراق ڕایگەیاند، داواکاریی گشتیی دەستیکردوە بەجوڵەیەکی فەرمیی بۆ لێکۆڵینەوەیەکی دادوەریی سەبارەت بەگومانی دیارنەمانی 140 ملیار دۆلار لەداهاتی عێراق.
بهگوێرهى ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی بڵاوکراونەتەوە، دهرکەوتوە ئەم هەنگاوە دوای داواکارییەکی فەرمییو ئاگادارکردنەوەیەک هاتوە کە خەفاجی لە 27ی حوزەیرانی ڕابردوو پێشکەشی سەرۆکی داواکاری گشتیی کردبوو.
داواکارییەکە پشتبەستوە بەلێدوانە تۆمارکراوەکانی مەسعود حەیدەر بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی لەسەر سیدی (CD) کە تێیدا باسی لەنەبونی زانیاریی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە زەبەلاحە پارەیە کردوە لەسێ ساڵی کۆتاییدا.
لەبەڵگەنامەکاندا کە لەلایەن زاری جابر جێگری سەرۆکی داواکاری گشتییەوە واژۆکراون، فەرمان دراوە بەدادگای لێکۆڵینەوەی دوەمی کەرخ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی خێراو بەپەلە.
پەرلەمانتارهكهش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردوە، بەمەبەستی چاودێریکردنو بەدواداچونی ڕێڕەوی ئەو کەیسە گرنگە، خۆی لەبەغدا ماوەتەوە.