شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ئەولەویەتی حکومەتە، دەشڵێت، دەبێت بە هەر نرخێک بێت لە وادەی خۆیدا تەواو بکرێت،
بۆ ئەوەی بە زوترین کات کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە بهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی کێشەی کەمئاوی لە
ناوچەکەدا ڕایگەیاند، دانیشتوانی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو
دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن.
ئەوەشیخستەڕوو،" هەموو
هاوکارییەک پێشکەش بە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و
ڕێگەنادەین کارکردن لە پڕۆژەکەدا پەکیبکەوێت ".