شارپرێس:
بەتۆمەتی ئەنجامدانی
تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایەکی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین
ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەرکرد.
دادگای 11ی
سزای قورس لە ئیستەنبوڵ راگەیاند، لە چوارچێوەی دۆسیەی دادگاییکردنی بەردەوامی
رێگریی سوپای ئیسرائیل لە کاروانی دەریایی (سمود) بڕیارێکی نێودەوڵەتی بۆ
دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکردوە.
بەپێی میدیاکانی
تورکیا، دادگاکەی ئیستەنبووڵ چەندین تۆمەتی قورسی روبەڕوی نەتەنیاهوو و چەند
بەرپرسێکی باڵای دیکەی ئیسرائیل کردوەتەوە کە بریتین لە "تاوان دژی
مرۆڤایەتی، بریندارکردنی بەئەنقەست، ئەشکەنجەدان و تاڵانکردن ".