شارپرێس:
ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" بڵاوی کردۆتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، بباتە پۆستی سکرتێری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ، پەیوەندیی نێوان هەردوولا لە کاتی ڕێکخستنی جامی جیهانیدا بەهێز بووە. ترەمپ لەو بڕوایەدایە کە ئینفانتینۆ لە سەرانسەری جیهاندا ڕێزی لێ دەگیرێت و توانایەکی تایبەتیی لە یەکخستنی گەلاندا هەیە.
سکرتێری گشتیی داهاتوو ئەمساڵ هەڵدەبژێردرێت بۆ جێگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستەش، ئینفانتینۆ پێویستی بە پشتگیریی ئەنجومەنی ئاسایش (بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پێنج ئەندامە هەمیشەیییەکە) و پەسەندکردنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.
پاۆلۆ زامبۆلی، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ هاوبەشە جیهانییەکان، ئەم پێشنیازەیبیرۆکەیەکی بلیمەتانە وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئینفانتینۆ لە فیفا مامەڵە لەگەڵ زیاتر لە 200 وڵاتی ئەندامدا دەکات کە ئەمەش لە ژمارەی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان (193 وڵات) زیاترە و تۆمارێکی سەرکەوتووی لە بەڕێوەبردندا هەیە و دەتوانێت وزەیەکی نوێ بباتە ناو ڕێکخراوەکە.