شارپرێس:
عەبدولناسر هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ئاشکرایکرد, وڵاتەکەی هەوڵە دیپلۆماسی و داراییەکانی بۆ وەرگرتنەوەی شایستە
داراییەکانی لە عێراق دەستپێکردوە، کە بڕەکەی لە نێوان 10 بۆ 11 ملیار دۆلاردایە.
هیممەتی ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەم بابەتە لە کارە لەپێشینەکانی
ئێراندایە و لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، کە یاوەری سەرۆک وەزیران عەلی
زەیدی دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، گفتوگۆی چڕیان ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 7 ملیار دۆلار لەو پارانە هی
بانکی ناوەندیی و زیاتر لە 3 ملیار دۆلاریشی هی وەزارەتی نەوتی ئێرانە. هەردوولا ڕێککەوتون
لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەی ورد بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک تاوەکو ئێران بتوانێت ئەو
پارانە بۆ کڕینی کاڵا سەرەکییەکان و ئەنجامدانی گواستنەوە داراییەکان بەکاربهێنێت،
چونکە پێشتر بەهۆی کۆتوبەندەکانەوە سودوەرگرتن لێیان سنوردار بوەو ئێرانیش دەیەوێت
ئەم بەربەستانە تێپەڕێنێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی