شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە سەردانە فەرمییەکەی بۆ سعودیە بۆ کاتێکی نادیار دوابخات، کە بڕیاربوو سبەینێ پێنجشەممە ئەنجامبدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌سۆمه‌ریه نیوزى وتوه، زه‌یدى بڕیاریداوه سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعودیه دوابخات كه بڕیاربوو سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت، ئەمه‌ش دوای تێکچونی دۆخی ئەمنی‌و ئەو بۆردومانە ئاسمانیانه هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئه‌و وڵاته کردیە سەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، عەلی زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاریداوه ئه‌مڕۆ کۆبونەوەیەکی بەپەلەو نائاسایی ئه‌نجامبدرێت له‌ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بەمەبەستی تاووتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان‌و دەرەنجامەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کراونەتەسەر خاکی عێراق.
بڕیاره‌كه‌ى زهیدیى له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئهمریكاو سعودیه به‌هاوبه‌شى هێرشێكى توندیان كرده‌سه‌ر پێگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌حه‌وت پارێزگاى عێراق‌و ڕاگه‌یاندنى حه‌شدیش ئاشكرایكردوه، 20 كوژراو‌و 32 بریندار هه‌ن.