شارپرێس:
بەنوسراوی فەرمی حكومەتی هەرێم بڕیاردرا بەلێخۆشبونی تەواوەتی لەقەرزی پێشینەی خانوبەرەو سودی دواکەوتن بۆ ئەو گوندنشینانەی سنوری قەرەچوغ کە خانوەکانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێران کراوە.
بەگوێرەی نوسراوەكە، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم بڕیارە بەمەبەستی کارئاسانییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی سودمەند بون لەپێشینەی خانوبەرەو بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە خانوەکانیان تەقێندراوەتەوە.
هاوكات لەنوسراوەكەدا وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوە تا رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ لێخۆشبون لەتەواوی ئەو بڕە پارەیەی وەک پێشینەی خانوبەرە لەئەستۆی ئەو هاوڵاتییانەدا ماوە، هاوکات لێخۆشبونەکە سودی دواکەوتن کە بە (غەرامەی تەمەئول) دەناسرێت، دەگرێتەوە.