ڕۆیتەرز: ئێران ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لەچین

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە، ئێران ئامادەکاریی دەکات لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم وەجبەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی چینی سەرشان وەربگرێت.

 
ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدایە بە مەبەستی دووبارە بنیاتنانەوەی توانا بەرگرییەکانی ئێران دوای چەندین مانگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەپێی سەرچاوەکان، ڕێککەوتنەکە کڕینی 300 بۆ 400 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی گوازراوە (MANPADS) لە جۆرەکانی QW-12 و FN-16 لەخۆدەگرێت، کە بەهای گشتییان نێوان 60 بۆ 70 ملیۆن دۆلارە. ئەم گرێبەستە لەڕێگەی کۆمپانیایەکی نێوەندگیر لە هۆنگ کۆنگ ئەنجامدراوە.

ئەم هەنگاوەی تاران لە کاتێکدایە کە هەوڵی پڕچەککردنەوەی هێزەکانی دەدات دوای ئەو هێرشە ئاسمانییانەی بنکە سەربازییەکانیان کردە ئامانج و شەڕەکە ئاڵنگارییەکانی ئێرانی لە پاراستنی دامەزراوە ستراتیژییەکانیدا ئاشکرا کرد.