شارپرێس:
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی حکومەتی عێراق بەبەرپرسیار
دەزانێت لەوەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگانی حەشدی شەعبی و
دەڵێت،" تاکو یەک هەفتەی دیکە مۆڵەت بە حکومەت دەدەین ".
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،"
دوای ئەوەی بەرەی مقاوەمە رەتیکردەوە کە هیچ دەستێکی هەبێت لە هێرشەکانی سەر
دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، ئەمریکا تاوانێکی دیکەی ئەنجامدایەوەو بەهۆیەوە
دەیان کەس لەئەندامانی حەشدی شەعبی بونە قوربان ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوپاتیدەکەینەوە لە رژێمی سعودیە
خەنجەرێکی ستەمکارە و بوەتە ئامرازێک کە لەلایەن کۆشکی سپی و دەزگا هەواڵگیرییەکانیەوە
بەڕێوەدەبردرێت ".
بەرەی مقاوەمە راشیدەگەیەنێت،" حکومەتی عێراق کە
داوای لە گروپەکانی مقاوەمە کردوە چەکەکانیان رادەست بکەن، تاکو رۆژی 6ى 8ى 2027 مۆڵەتی پێبدەدەین
و دەمانەوێت بزانین ئەوان چی دەکەن ".
هاوکات، بەرەی مقاوەمەوەی ئیسلامی هەڕەشەی توند دەکات و دەڵێت،"
وەڵاممان بۆ ئەمریکای دوژمن بەڕێوەیە، دارودەستەکەشی لە سعودیە هەر کات پێویست
بکات بە سزای خۆی دەگەیەنرێت ".