شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەباڵەخانەی حكومەت كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و سعودییە بۆ سەر عێراق.
سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی دوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و سعودییە بۆ سەر پێگەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەڕەشەكانی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.
لەلایەكی دیكەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، هێرشەكەی ئەمریكا و سعودییەی شەرمەزار كرد و وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپارد كە ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بگرێتەبەر.