25 ویلایەتی ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەکەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
25 ویلایەتی ئەمریکی، کە دووانیان لەلایەن کۆمارییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، داوایەکی یاساییان لە دژی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە دادگای بازرگانیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا لە نیویۆرک تۆمار کرد، بەهۆی سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر 60 وڵاتدا، بەو پێیەی سەرۆک دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی تێپەڕاندووە.

ویلایەتەکان لە یاداشتەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەکی لۆجیکی لە نێوان کێشەی کاری زۆرەملێ لە زنجیرەکانی دابینکردندا و ئەو باجە گومرکییە گشتییانەدا نییە کە سەپێنراون.

ئەم گوژمە نوێیەی باجەکان کە ڕێژەکەی لە نێوان 10 بۆ 12.5 سەدە و ئابوورییە گەورەکانی وەک چین، هیندستان و یەکێتیی ئەوروپا دەگرێتەوە، ناڕەزایەتییەکی توندی دروستکردووە. 

لە بەرامبەردا، جێمیسۆن گڕێر، نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نزیکەی سەدەیەکە بە توندی قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانە دەکات کە بە کاری زۆرەملێ بەرهەم دەهێنرێن.

هەروەها کوش دێسای، وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە ڕێکارەکانی ترەمپ یاسایین و پشتبەستن بە ماددەی 301 لە یاسای بازرگانیی ساڵی 1974 ئامرازێکی یاسایی بەهێزە بۆ نەهێشتنی ئەو ڕەفتارە بازرگانییانەی زیان بە بازرگانیی ئەمریکا دەگەێنن.

لە کۆی 25 ویلایەتە سکاڵاکارەکە، 23 ویلایەتیان لەلایەن پارێزگارە دیموکراتەکانەوە بەڕێوەدەبرێن و دوو ویلایەتەکەی تریش کە نیڤادا و ڤێرمۆنتن، لەلایەن کۆمارییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.