شارپرێس:
سەرۆکایەتیی شارەوانی
کەلار هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لەم قۆناغەدا خۆیان لەکڕین و فرۆشتنی ئەو
زەوییانە بەدوربگرن کەسەر فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و
زیندانیانی سیاسی دابەشکراوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانی
کەلار لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان ئاماژەی بەوەکردوە،" ئێمە بەهیچ شێوەیەک
بەرپرس نین لە کڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران و سودمەندبوانی
دیکە دابەشکراوە، چونکە هێشتا وردبینی تەواویان بۆ نەکراوەو ژمارەیەکی زۆر لەو
ناوانە پێشتر سودمەند بونە ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەدوای وردبینیکردنی
تەواو هەموو ئەو ناوانەی پێشتر سودمەند بون رێکاری یاسایی دژیان دەگیرێتەبەر و
زەوییەکانیان لێوەردەگیرێتەوە و هیچ مامەڵەیەکیان بۆ ناکرێت.
هاوکات، لەنوسراوێکی
دیکەدا شارەوانی کەلار باسی لەوەکردوە،" تەنها زەویی (شەهیدان،
جینۆسایدکراوان و زیندانیانی سیاسی) بە سومەند هەژمار ناکرێن، هەموو چین و توێژەکانی
تر (شوقە، خانوو یان زەویی)یان وەرگرتبێت بە سودمەند دەژمێردرێن.
رونیشیکردەوە، ئەگەر ژن
و مێرد هەردوکیان فەرمانبەران، هەرکامیان پێش هاوسەرگیری سودمەند بوبێت، ئەوەی
تریان دەتوانێت لەوەرگرتنی زەوی سومەند بێت.
