شارپرێس:
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای عێراق، ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی ئێوارەی ئەمڕۆ دووپاتیكردەوە كە گروپە چەكدارەكان ڕەتیدەكەنەوە چەكەكانیان ڕادەست بكەن و هەنگاوێكی بەرەو فراوانكردنی جبەخانەكانیان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا ئەلحەمیداوی دەڵێـت " جیهاد لە ڕێبازی خودا و ڕاگرتنی هەموو دەستدرێژیكارێك بەردەوامە بۆ ئەوەی باجی قورس بدەن بۆ دەستدرێژییەكەیان، بەتایبەتی ئەو تاوانەی كە دوژمنی ئەمریكی-سعودی بەرامبەر بە ڕۆڵەكانمان ئەنجامیان داوە، ئەمەش پێشینەیەكی مەترسیدارە كە ئاماژەیە بۆ كاردانەوەكان كە دەتوانێت قۆناغێكی نوێ لە ناوچەكەدا دروستبكات".
ناوبراو ئەوەی بە "هۆكارێك زانی بۆ پابەندبوونیان بە چەكەكانی بەرخۆدان، و دەستبەردارنەبوون لێیان، بەڵكو پەرەپێدان و فراوانكردنی جبەخانەكەیان".
هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی تەواو بە ڕێكارە ئەمنییەكان كردەوە، بۆ ڕێگریكردن لە هەموو ئەوانەی ئاواتەخوازن زیانمان پێ بگەیەنن لە شەڕەكاندا.