سوپای پاسداران دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دەستگیردەکەن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسداران دوو شوانکاری سنوری قەزای پشدەریان دەستگیرکردو ژمارەیەک سەرمەڕ و بزنی ئەو شوانکارانەیان بردوە.


ڕوداوەکە لەکوێستانەکانی مامەندە و ڕوباری ئاوەسپی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوە، بەگوێرەی بەدواداچونی شارپرێس دەستگیرکردنی ئەو دوو شوانکارە بەبیانوی بەزاندنی سنورەکان بوە .

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەو دوو شوانکارەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون،  دانیشتوی  سنوری ناحیەی هەڵشۆن لەقەزای پشدەر، بەناوەکانی ( عەبدوڵا رەسوڵ ئەحمد و خدر عەبدوڵا رەسول ).

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو ڕوداوە، شارپرێس پەیوەندی کرد لایەنی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبون .