چیرۆکێکی ناخهەژێن.. ئەو رۆژەی ڤیزای ئیسپانیا وەردەگرێت، لەسیوتا گیان لەدەستدەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوایین ڕوداوەکانی کۆچی بەکۆمەڵی مەغریبییەکان بۆ شاری سیوتای سەر بە ئیسپانیا، پەردە لەسەر چیرۆکێکی تراژیدی و ناخهەژێن هەڵدەدات، ئەویش چیرۆکی کچێکی وەرزشوانی مەغریبییە، کە دوای ئەوەی چەندین جار داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی ئیسپانیا رەتکرایەوە، لەکۆتا هەوڵیدا توانی ڤیزای ئەو وڵاتە وەربگرێت، بەڵام رێک لەو رۆژەدا بوو کە لەکاتی کۆچکردنی بۆ شاری سیوتا، لەئاوی دەریادا خنکا.


ماڵپەڕی "سکای نیوز" راپۆرتێکی لەبارەی کچە یاریزانێکی تۆپی پێی مەغریبی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،" فاتن بن عومەر ئەلعەزیزی، کچە یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ تەنجەی مەغریبی دوای خنکانی لە کەنارە ئاوییەکانی شاری سیوتا، تەرمەکەی گەڕێندرایەوە زێری خۆی لەشاری تەتوان لەباکوری مەغریب و لەوێ بەخاک سپێردرا ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، چیرۆکی گیان لەدەستدانی ئەو کچە یاریزانە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە پێش ئەوەی ئەو ڕوداوەی بەسەردا بێت، چەندین جار داواکاری ڤیزای پێشکەش بە وڵاتی ئیسپانیا کردوە، بەڵام هەموو جارەکان داواکارییەکەی رەتدەکرایەوە، لەکۆتا هەوڵیشیدا توانی ڤیزای ئیسپانیا وەربگرێت، بەڵام هەمان ئەو رۆژە بوو کە لەکاتی کۆچکردنی بۆ سیوتا، لەئاودا خنکا.

دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، لەئەنجامی ئەو شەپۆلی کۆچکردنەی مەغریبییەکان بۆ شاری سیوتای ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیا، 72 کەس بونەتە قوربانی، ئەوانەشی گەیشتنە ئەو شارە، زۆربەیان گەڕێندرانەوە مەغریب، کە ژمارەیان زیاتر لە 62 هەزار کەس دەبوو.