شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، لەبڕیاری وەشاندنی گورزێكى سەربازیی قورسو هاوشێوەی جەنگی جیهانیی دوەم بۆسەر ئێران پاشگەزبوەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی تاران لەژێر فشاری توندی هێزە نێودەوڵەتییەکاندا، ناچاربوو بەپەلە داوای لێبوردنو ئاشتی بکاتو ڕەزامەندیی لەسەر مەرجەکانی واشنتۆن پیشان بدات بۆ بەستنی ڕێککەوتنێکی خێرا سەبارەت بەدۆسیەی ئەتۆمیو کردنەوەی تەواوی گەروی هورمز.
ئەم پاشگەزبونەوەیەی دۆناڵد ترەمپ کاتێک ئاشکرابوو، لەڕێگەی پۆستێکەوە لەتۆڕه كۆمهڵایهتیهكان ڕایگەیاند، واشنتۆن لەبەرزترین ئاستی ئامادەباشیدا بوە بۆ بەکارهێنانی هێزێکی ئاگرینی بێوێنە، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندیی جیهانو لەسەر داوای خودی ئێران، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکەی داوە، بەو مەرجەی تاران بەخێرایی پابەندی هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنە نوێیەکە بێت کە ئیسرائیلیش تێیدا هاوبەشە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوه، ئێران داوای لەواشنتۆنو وڵاتانی دیكهى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە هەر هێرشێک دوابخەن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنەکە ڕێککەوتون.
جهختیشیكردوهتهوه، ڕێککەوتنەکە کردنەوەی دەستبەجێ، تەواوو گشتگیری گەروی هورمز، لەگەڵ کۆتاییهێنان بەهەڕەشە ئەتۆمییەکەی ئێران لەخۆدەگرێت.
