ئەردۆغان: ڕێگانادەین پرۆسەی ئاشتی بەلاڕێدا ببرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی توركیا دەڵێت "ئامانجمان لەناوبردنی كۆسپی تیرۆرە بۆ ئەوەی توركیا ئامادە بكەین بۆ داهاتوویەكی ئاشتی و ئارام كە برایەتی، یەكگرتوویی و یەكپارچەیی تێدا بەهێز كرابێت".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەیەكی ئاكپارتیدا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی یەكەمەوە چەندین جار هەڵوێستی بونیادنەرانە و نزیكی خۆمان لەگەڵ مەهەپەی هاوپەیمانمان لە هاوپەیمانی جمهوور نیشان داوە. هیوادارین بە پێشكەشكردنی ئەو ڕەشنووسە یاساییەی كە ئامادەمان كردووە و ڕادەستی پەرلەمان دەكرێت، ئەو ڕەوتە خێرایی پێ ببەخشرێت".

دەشڵێت "باش دەزانین خەڵكێك دەیانەوێ قۆناغەكە بەلاڕێدا ببەن. ئەو دەرفەتەیان پێ نادەین كە بیانەوێ تۆمەت ببەخشن و ڕێگریی لە هەوڵەكانمان بكەن".

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، "ئامانجمان لەناوبردنی كۆسپی تیرۆرە بۆ ئەوەی توركیا ئامادە بكەین بۆ داهاتوویەكی ئاشتی و ئارام كە برایەتی، یەكگرتوویی و یەكپارچەیی تێدا بەهێز كرابێت".