ترەمپ جارێكی دیكە داوای خۆبەدەستەوەدانی ئێران دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە، سەركردایەتی ئێرانی بە "فێڵباز‌و نەبوونی جێگای متمانە" وەسفكرد.

دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال  وتی: "هیچ شتێك ناچێتە ئێرانەوە تا ئەو كاتەی ڕێگەی پێنەدەین، هیچ شتێك ناڕوات تا ڕێككەوتنێك یان تەسلیمبوونی تەواوەتی نەبێت".

دەشڵیت، ئێران داوای دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە دەكات، دواتر ڕەتیانكردووەتەوە كە هیچ دانوستانێك ئەنجام بدرێت.

 ترەمپ پاشەكشەی كرد لە هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند كە تاران داوای دانوستانی كردووە و دانوستانەكان لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێدەكەن.