شارپرێس:
وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی
نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشی زەمینی لەکوردستانەوە
بەشێکە لەپلانەکانی مۆساد و دەزگای ناوەندیی هەواڵگری ئەمریکا.
حەسەن قەشقاوی، وتەبێژی
لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی ((ISNA ئێرانی ئاماژەی بەوەکردوە،" لەسنورەکانی
کوردستانەوە جوڵە بەدیدەکرێت، بەڵام ئێمە رۆڵێکی باشی هەواڵگری هەیە لەناوچەکە و
زۆرجار پێشوەختە زانیاریمان پێدەگات و ئۆپراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانە جێبەجێ
دەکەین ".
لەبارەی گەلی کوردستانیشەوە
وتی،" کوردەکان پەرۆشییەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی و یەکگرتویی ئێران،
ئەوان هیچکات لەگەڵ گروپە جوداخوازەکان نەبون و ئەم
یەکگرتوییە نەتەوەییە بوە هۆی شکستی دوژمنان لە بەرەکانی شەڕدا ".