وادەیەكی نوێ بۆ سەردانی زەیدی بۆ سعودیە ئاشكراكرا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕۆژی دووشەممە ئاشكرای كرد كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەكات.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییەكان پەیوەندییان هەبووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان بەغدا و ڕیاز و ئەو لایەنانە سەركەوتوو بوون".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای ئەو هەوڵانەی نێوەندگیری، بڕیاردراوە كە سەردانە دواخراوەكەی زەیدی بۆ سعودیە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لەو ماوەیەدا ڕێككەوتن لەسەر بابەتی ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنان دەكرێت".