دانا غازو نەفتی هیلال دەستیان بەڕەوانەکردنی غازی کۆرمۆر بەرەو کەرکوک کرد

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ سێشەممە،  کۆمپانیاکانی "دانا غاز" و "نەوتی هیلال" دەستپێکردنی ڕەوانەکردنی غازی سروشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنێک کە ئامانجی پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایە لە وڵاتدا.

 
ڕێککەوتنەکە کە لە کانوونی یەکەمی ڕابردوودا واژۆ کراوە، دەقی لەسەر ئەوەداوە کە ڕۆژانە 100 ملیۆن پێی سێجا غازی سروشتیی لە دامەزراوەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی غازی تازە لە پارێزگای کەرکووک بۆ ماوەی یەک ساڵ دابین بکرێت. 

ئەم هەنگاوە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی "کۆرمۆر 250" هات لە تشرینی یەکەمی 2025، کە توانای بەرهەمهێنانی بە ڕێژەی 50% زیاد کرد و گەیاندییە 750 ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدا. 

مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەوتی هیلال، و ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانا غاز، ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم پڕۆژەیە وێستگەیەکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گاز، بەهێزکردنی ئاسایشی وزە و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.

 پڕۆژەی گازی کۆرمۆر سووتەمەنی پێویست بۆ زیاتر لە 80%ی کارەبای هەرێم دابین دەکات و خزمەت بە زیاتر لە 8 ملیۆن کەس دەکات، کە تا ئێستا وەبەرهێنانی تێدا لە 4 ملیار دۆلار تێپەڕیوە.