عێراق و تورکیا ڕێککەوتنی نەوتییان درێژ کردەوەو گفتوگۆکان لەگەڵ ئێرانیش بەردەوامن

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق باسم محمد خزێر بوونی پلانێکی گەورەی ڕاگەیاند بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە ڕێگەی بۆرییەکانی باکوورەوە تاوەکو ئاستی هەناردەکردن لە 700 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تێپەڕێنێت، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا.

 
خزێر لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاندووە کە لە 1ی ئابدا ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ لایەنی تورکی واژۆ کراوە بۆ درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنە نەوتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک، کە تێیدا ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەیەکی درێژخایەن ئامادە دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە کە ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی باشوورە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری نەوت ئاشکرای کرد کە لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆ کراوە لەبارەی ئاسانکاری و ڕەوتی جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، بەو هیوایەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەنە لێکتێگەیشتنی گەورە کە بەشدار بێت لە پاراستن و ئاسانکاریی تێپەڕبوونی بارە نەوتییەکان.